ترەمپ: 25 ساڵە سیاسەتێکی شکستخواردوومان بەرامبەر کۆریای باکوور پەیڕەو کردووە

 ترەمپ: 25 ساڵە سیاسەتێکی شکستخواردوومان بەرامبەر کۆریای باکوور پەیڕەو کردووە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئاماژە بەوە دەدات کە سیاسەتی رابردوویان بەرامبەر کۆریای باکوور، شکستخواردوو بووە

دۆناڵت ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە 9/10/2017، لە پێگەی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) توێتێکی کردووە و نووسیویەتی: "سیاسەتی 25 ساڵەی رابردوومان بەرامبەر بە کۆریای باکوور، شکستخواردوو بووە، بە ملیاران دۆلار خەرج کراوە، بێ ئەوەی ھیچ ئەنجامێکی ھەبێت، ئەو سیاسەتەش سەرکەوتوو نەبوو".

نیمچە دورگەی کۆریای باکوور، لەم چەند مانگەی رابردوو، جۆرێک لە دڵەراوکێی بۆ دوژمنەکانی زیاد کردووە، ئەویش بەھۆی تاقیکردنەوەی چەند مووشەکێکی دوورمەودا و نزیک مەودا، بەتایبەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی و کۆریای باشووری ھاوپەیمانی ئەمریکا.














باسنيوز
Top