لە شەقامێکی شاری بەسڕە میلیشیایەک سووکایەتی بە ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل دەکا
ڕۆژی سێشەممە 26/9/2017 و ڕۆژێک دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، لە شەقامی (دینار)ی شاری بەسڕە، میلیشیایەکی سەر بە حەشدی شەعبی، وێنەی ئاڵای هەردوو وڵاتی (ئەمریکا و ئیسرائیل)یان لەسەر زەوی کێشاوە و چەندان کەس بە چالاکی و مەراسیمی جۆراوجۆر، بەسەر ئاڵاکاندا ڕۆشتوون کە ئەمەش لە عورفی دیپلۆماسیی وڵاتاندا بە سووکایەتیکردنێکی زەق هەژمار دەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە باس لەوە دەکرێت کە ئەو میلیشیایانەی سووکایەتییەکەیان بە ئاڵای ئەمریکا کردووە، ئۆتۆمبێلەکانی جۆری (تاهۆ و یوکۆن - GMC) بەسەر ئاڵاکاندا تێپەڕیون.
ئەو چالاکییەی میلیشیا عەرەبە شیعەکەی بەسڕە بەهۆی ئەوەیە کە پێیانوایە، ئەمریکا و ئیسرائیل لە پرۆسەکانی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستاندا، پشتیوانیی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
باسنیوز
