ئەمریکا موڵکی و ماڵی کیم جۆنگ ئون بلۆک دەکات

 ئەمریکا موڵکی و ماڵی کیم جۆنگ ئون بلۆک دەکات
ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا پرۆژەیەکی ئامادە کردووە بۆ بلۆککردنی موڵک و ماڵی سەرۆکی کۆریای باکوور.



پرۆژەکەی ئەمریکا دراوەتە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و تێیدا پێشنیازی سەپاندنی کۆمەڵێک سزا لە دژی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور و ئەو وڵاتە، کراوە، بەهۆی بەرنامەی چەکی ناوەکی و تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکوورەوە.



بەپێی پرۆژەکە، ئەمریکا داوا دەکات کرێکارانی کۆریای باکوور لە جیهان کاریان پێ نەکرێت، رێگا لە بازرگانیی نەوت و رستن و چینی ئەو وڵاتە بگیرێت.



لە یەکێک لە بڕگەکانی دیکەی پرۆژەکە، ئەمریکا داوا دەکات دەستبەسەر موڵک و ماڵی کیم جۆنگ ئون لە هەموو جیهاندا بگیرێت و بلۆک بکرێت.




باسنيوز
Top