مەرجەعێکی شیعە: کەسانی نزیک لە حزبوڵڵا هەوڵی تیرۆرکردنیان دام

 مەرجەعێکی شیعە: کەسانی نزیک لە حزبوڵڵا هەوڵی تیرۆرکردنیان دام
مەرجەعێکی شیعەمەزهەبەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە چەکدارانی نزیک لە میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی هێرشیان کردووەتە سەر.



ئێوارەی رۆی سێشەممەی رابردوو، چەند چەکدارێک هەوڵی تیرۆرکردنی فازڵ بەدیری، مەرجەعێکی شیعەکانی عێراقیان لە نەجەف دا. بەدیری بریندار بوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە.



فازڵ بەدیری رایگەیاندووە، کە هەوڵی تیرۆرکردنی بەهۆی رەخنەگرتنی بووە لە رێککەوتنی حزبوڵڵای لوبنانی و رێکخراوی تیرۆریستی داعش، کە بەهۆیەوە سەدان چەکداری داعش بە پاس لە ناوچە سنوورییەکانی لوبنانەوە گوازرانەوە نزیک سنووری عێراق لە سووریا.



ئەو مەرجەعەی شیعەکان هەروەها رایگەیاند، کە کەسانی نزیک لە میلیشیاکانی حزبوڵڵا هەوڵی تیرۆرکردنیان داوە و چەندین تەلەفۆن و نامەی هەڕەشەئامێزیشیان بۆ ناردووە.



باسنیوز
Top