پەرلەمانی کەتەلۆنیا ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی پەسەند کرد
رۆژی چوارشەممە 6/9/2017، پەرلەمانی کەتەلۆنیا، کە خاوەنی 135 کورسییە، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی پەسەند کرد.
پێشتر لە رۆژی 9/6/2017، حکوومەتی هەرێمی کەتەلۆنیا بڕیاری دا رۆژی 1/10/2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ جیابوونەوەی هەرێمەکە لە ئیسپانیا، دا.
دوو رۆژ پێش بـڕیاری حکوومەتی کەتەلۆنیا، سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراقی لە رۆژی 25/9/2017، دا.
لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەکەوێتە هەرێمی کەتەلۆنیا و بە جیابوونەوەی ئەو هەرێمەش لە ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا، کە لیۆنێل مێسی ئەستێرەیەتی، لەو خولە دەچێتە دەرەوە.
باسنيوز
