سیستانی کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری خامنەیی رەت دەکاتەوە
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (ئەلعەرەبییە)، سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعەکان رایگەیاندووە، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیحەکانی عێراق پشتگیریی ”هەوڵەکانی چاکسازی“ی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاندووە، کە مەحمود شاهرودی، سەرۆکی دەستەی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی رژێمی ئێران هەوڵی داوە ناکۆکییەکانی ناوماڵی حزبە شیعەکانی عێراق هێور بکاتەوە و کۆتایی بە ناکۆکیی حەیدەر عەبادی و نوری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، بهێنێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە شاندە ئێرانییەکە هەوڵی داوە پەیامی عەلی خامنەیی بگەیەنێتە عەلی سیستانی، ”بەڵام سیستانی رەتی کردووەتەوە چاوی بە شاهرودی بکەوێت“.
رۆژی پێنجشەممە 31/7/2017، شاندێکی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتیی ئایەتوڵڵا مەحمود شاهرودی گەیشتە بەغدا.
شاهرودی بە رەچەڵەک عێراقییە و بەپێی زانیارییەکانیش، حزبە شیعییەکانی عێراق ترسیان لەوە هەیە، کە شاهرودی لە دوای سیستانی، ببێتە مەرجەعی باڵای عێراق.
باسنیوز
