داعش 50 سه‌ربازی فلیپینی كوشت
داعش په‌لاماری شارۆچكه‌ی (دات‌و سالیبۆی) داوه له فلیپین و ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه و هه‌ر له‌وێش 50 سه‌ربازی كوشتووه، هه‌روه‌ها ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌مپی په‌روه‌رده‌دا گرتووه له شاری مه‌راوی.
ئه‌و داعشانه‌ی فلیپین په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به ئه‌بو سهیافهوه هه‌یه، كه سه‌ركردیه‌كی داعشه و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و شهڕەی فلیپین ده‌كات.
ئێستەش حكوومه‌تی فلیپین خۆی ئاماده ده‌كات تا هێرشێكی فراوان بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی (دات‌و سالیبۆی) و كه‌مپی په‌روه‌رده له شاری مه‌راوی بكات.
له چه‌ند مانگی رابردوودا داعش توانیبووی شاری مه‌راوی به ته‌واوی بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه، به‌ڵام دوای هێرشێكی سه‌ربازی حكوومه‌تی فلیپین و شه‌ڕێكی كه زیاتر له مانگێكی خایاند، توانیان مه‌راوی له ده‌ستی داعش ده‌ربهێنن.
باسنيوز
