رووداوێکی دڵتەزێن بەسەر دەیان کچە قوتابیی ئێرانیدا هات

 رووداوێکی دڵتەزێن بەسەر دەیان کچە قوتابیی ئێرانیدا هات
رووداوێکی دڵتەزێن بەسەر دەیان کچە قوتابیی ئێرانیدا هاتو و ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەیە.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، کاتژمێر 4ـی سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 1/9/2017 پاسێکی گواستنەوەی قوتابییان لە شاری داراب لە پارێگای هورمزگانی باشووری ئێران وەرگەڕاوە.

بەهۆی وەرگەڕانی پاسەکەوە، کە دەیان قوتابیی کچی دەگواستەوە، 12 قوتابی گیانیان لە دەستداوە و 35ـی دیکەش بریندار بوون، کە برینی 13 قوتابی، سەختە.










باسنيوز
Top