باڵیۆزخانەی کەنەدا لە بەرلین چۆڵ کرا
سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 30/8/2017، دەنگۆی بوونی بۆمبێک لە ناو باڵیۆزخانەی کەنەدا لە بەرلین، بڵاو بووەوە.
دوای بڵاو بوونەوەی ئەو بۆمبە، وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا بڕیاری چۆڵ کردنی باڵیۆزخانەکەی دا و چۆڵ کرا.
تا ئێستا راستیی ئەو دەنگۆیە ئاشکرا نەبووە و هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
کەنەدا ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشە، کە لە ساڵی 2014 و دوای هێرشی ئەو رێکخراوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی بۆردومانکردنی ئاسمانیی بنکە و بارەگاکانیان لە عێراق و سووریا، پێکهێندرا.
باسنیوز
