داعش دووهم رفێندراوی گوندی ئیسڵاح لە گەرمیان دەکوژێت
رائید سمكۆ عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "چەکدارانی داعش دووهم رفێندراوی گوندی ئیسڵاحیان کوشتووە و لە پێگەی خۆیان وێنەکەیان بڵاوکردووەتەوە".
کوژراوەکە ناوی (ئهحمد حوسێن عیسا)ـە و دانیشتووی گوندی ئیسڵاحە و لە مەزهەبی سوننهیه.
رفێندراوەکەی دیکە کە رۆژی دووشەممە 28-8-2017، بەهەمانشێوە لەلایەن چەکدارانی داعش کوژرا و وێنەکەی بڵاوکرایەوە، ناوی (مەحموود فارس) و لە مەزهەبی شیعە بوو.
دوای رفاندنی ئەو دوو هاووڵاتییە، دانیشتووانی گوندی ئیسڵاح بە هاوکاری ئاسایشی گەرمیان و هێزەکانی پێشمەرگە، لەنێو باخەکانی گوندەکە دەستیان بە گەڕان و پشکنین کرد، لەماوەی دوو رۆژدا سێ چەکداری داعشیان کوشت، یەكێکیان پلەی ئەمیری هەبوو، یەکێکیشیان بە سەربڕەکەی کەتیبەی خالید بن وەلید ناوی دەرکردبوو.
رووداو
