لە سەرەتای ئەم مانگە ئەمریکا دوو تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام داوە
پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بڵاو ی کردووەتەوە کە بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ئەتۆمی ئەمریکا، ڕای گەیاندووە بە ھاوکاری لەگەڵ ھێزی ئاسمانیی ئەمریکا لەسەرەتای ئەم مانگە دوو تاقیکردنەوەیان لەسەر بۆمبی ئەتۆمی (B61-12) ئەنجام داوە.
بەڕێوبەرایەتییەکە کە سەر بە وەزارەتی وزەی ئەمریکایە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: "تاقیکردنەوەکان لەسەر بۆمبی ئەتۆمی (B61-12)، لە 8/8/2017 لە شاری تۆنۆبا ئەنجام دراون"
بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ئەتۆمی ئەمریکا، ئەوەشی خستوتەڕوو کە بۆمبەکان لە نێوئاخن (حەشوە)ی ئەتۆمی خاڵی بوون و لە فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری F-15E، ھەڵدراوەتە خوارەوە.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەم تاقیکردنەوانە بۆ دڵنیابوونە لە توانای فڕۆکەی جەنگیی(F-15E)، بۆ ھەڵگرتنی چەکێک بەم کێش و قەبارەیە، ھەروەھا بۆ تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی ئەم بۆمبەیە.
باسنيوز
