ئه‌ردۆگان ده‌زگای میت ده‌خاته ژێر ركێفی خۆیەوە
دوای هه‌وڵی كوده‌تایه‌كه‌ی 15ی ته‌مووز له توركیا، ده‌ركه‌وت كه به هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر و پله باڵا له ده‌زگای میت په‌یوه‌ندی ژێر به ژێریان له‌گه‌ڵ فه‌تحوڵڵا گوله‌ندا هه‌بووه، بۆیه به‌شێكی زۆریان ده‌ستگیر كران، به‌ڵام سه‌دانی تر ماون كه نازانرێ كێن و ترس هه‌یه پیلانی كوده‌تایه‌كی تر دابڕێژن، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی گوته‌ی عه‌بدولقادر سه‌لفی رۆژنامه‌نووسی نزیك له ئه‌ردۆگان.
سه‌لفی له وتارێكی كه ئه‌مڕۆ له رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاشكرای كردووه ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێ پێكهاته‌ی میت به ته‌واوی بگۆڕێ، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و ده‌زگایه‌ش بنێرێته‌وه ماڵه‌وه و كه‌سی جێگه‌ی بڕوای خۆی له‌وێ دابمه‌زرێنێ.
هاكان فیدان راوێژكاری ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا، بووه‌ته جێگه‌ی بڕوای ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری بێت له چۆنیه‌تی گۆڕینی ئه‌و پێكهاته‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌لفی، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه درۆن كه ده‌ڵێن هاكان فیدان له پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه.
كه‌مال كلیچدارئۆغلو سه‌رۆكی جه‌هه‌په به توندی دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌ردۆگان قسه‌ی كرد و ده‌ڵێ پێویست ناكات ده‌زگای میت بخرێته سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئه‌مه نیشانی ده‌دات كه توركیا به‌ره‌و تاكڕه‌وی ده‌ڕوات، بۆیە داوای كرد ئه‌ردۆگان ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌لفی، له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا گۆڕانكاری زۆر گه‌وره له ده‌زگای میتدا روو ده‌دات، كه ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش كه‌سی زۆر گه‌وره ده‌گرێته‌وه.
باسنيوز
