ئێران.. کەسێک بەناوی پۆستەچییەوە دەستدرێژی کردووەتە سەر چل ژن
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران، ئەو تۆمەتەبارە بە پیشەی ساختەی پۆستەچی ماوەی چەند ساڵێکە دەستدرێژیی کردووتەوە سەر دەیان کچ و ژن و لە ماڵان دزیی کردووە و پاش دەستگیرکرانی و پێدانی سزای سێدارە، لە دادگای پێداچوونەوەدا سزای سیدارەکەی هەڵوەشاوەتەوە.
پاش بڵاوبوونەوەی وێنەی لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر لە 40 کەس سکاڵایان لەدژی تۆمار کرد و پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەرکەوتووە کە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە و ماوەیەکیش کاری بیناسازیی کردووە.
پاش دادگایی و لێکۆڵینەوە لەو کەسە، لە دادگا دانی بە چل حاڵەتی دەستدرێژی بۆ سەر ژنان و کچان کردووە، ئەمە لە حاڵێک دایە کە دادگای پێداچوونەوەی ئێران، سەرەڕای بوونی یاسای پەیوەندیدار، بەڵام سزای سیدارەی ئەو کەسەی هەڵوەشاندووەتەوە و ئەمەش بووەتە جێگەی نیگەرانیی ئەو کەسانە و بڕیارە دیسان دادگایی بکرێتەوە.
باسنيوز
