توركیا له چاوه‌ڕوانی 6 ملیار یۆرۆی كۆچبهراندایه
گونته‌ر ئۆیتینگهر به‌رپرسی بودجه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، پێیوایه ده‌بێت یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی بباته سه‌ر و ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون پێشكه‌شی توركیای بكه‌ن، چونكه به پێچه‌وانه‌وه توركیا مافی خۆیه‌تی رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌و بۆ گۆڤاری (دێر شپیگڵ)ی ئەڵمانی ده‌ڵێ "ده‌بێت له‌مساڵدا وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا 2 ملیار یۆرۆ بده‌نه توركیا، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، هه‌روه‌ها تا كۆتایی ساڵی 2018 یان له‌نیوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا پێویسته 4 ملیار یۆرۆی دیكه بده‌ن به توركیا".
باسی له‌وه‌ش كرد، كه ره‌نگه یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌باته سه‌ر و كێشه بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه دروست بێت له‌به‌ر دوو هۆكار، یه‌كه‌م بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌گەڕێته‌وه، كه ئه‌و وڵاته وه‌كو پێشه‌كی له بودجه‌ی خۆی 500 ملیۆن یۆڕۆی داوه‌ته توركیا، به‌ڵام ئه‌سته‌مه بتوانێت بڕوا به وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بهێنێت تا له‌مساڵدا به هه‌موویانه‌وه 3 ملیار یۆرۆی دیكه بده‌نه توركیا. هۆكاری دووه‌میش ده‌رچوونی به‌ریتانیایه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا له‌و یه‌كێتییه بچێته ده‌ره‌وه، ئیدی پابه‌ند نابێت به پێدانی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ئه‌مه‌ش كێشه بۆ رێككه‌وتنه‌كه دروست ده‌كات.
پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كردبوو به‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستە له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆیان نه‌بوونه و هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان وه‌كو هاوكاری بۆ كۆچبه‌ران پێشكه‌شی توركیا نه‌كردووه.ئه‌و گوتی "ئه‌گه‌ر ده‌رگا بۆ كۆچبه‌ران بكه‌ینه‌وه روو له ئه‌ورووپا بكه‌ن، ئه‌وكات هیچ لایه‌نێك نابێت گله‌ییمان لێ بكات".
باسنيوز
