وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا: ئه‌ردۆگان حه‌ز ناكات توركیا ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتيی ئه‌ورووپا
سیمگه‌ر گابریال وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (بێلد)ی ئه‌ڵمانی پێیوایه ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه‌وتووه‌ته نێوان توركیا و ئه‌ڵمانیاوه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هاووڵاتیانی توركیاوه نییه، به‌ڵكو ئه‌ڵمانیا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ خودی ئه‌ردۆگان و حكوومه‌ته‌كه‌ی هەیە، هاووڵاتیانی توركیا هه‌روه‌كو جاران جێگه‌ی بایه‌خن لای ئه‌ڵمانیا.
گوتیشی "ئێمه هه‌رگیز به هاووڵاتیانی ئه‌ڵمانیا ناڵێین بۆ گەشتوگوزار نه‌چنه توركیا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان خۆیان نه‌چن و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی توركیایان به دڵ نه‌بێت كێشه‌ی ئێمه نییه. با نموونه‌یه‌ك بهێنمه‌وه، من ساڵانێكی زۆره بۆ گه‌شتكردن ده‌هاتمه توركیا، به‌ڵام ئێستە ئه‌و خاوه‌ن هۆتێله‌ی من لێی ده‌مامه‌وه به هۆكاری ئه‌وه‌ی سه‌ر به گوله‌نه ده‌ستگیر كراوه، پێم بڵێن هاووڵاتیانی ئه‌ڵمانیا چۆن ناترسن بچنه توركیا و ئه‌وانیش به گوله‌نچی تۆمه‌تبار نه‌كرێن و ده‌ستگیریان نه‌كه‌ن؟".
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وان وه‌كو ئه‌ڵمانیا گفتوگۆی توركیا بۆ ئه‌ندامبوون له یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی حه‌زی لێ نییه ئه‌و گفتوگۆیه به‌رده‌وام بێت، ئه‌ردۆگانه و هه‌ر ئه‌ویش بووه وای كردووه نێوانی توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ره‌و خراپی بچێت.
باسنيوز
