كۆریای باكور تاقیكردنه‌وه‌ی نوێی موشه‌كی ئه‌نجامدا
وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆریای باشور رایگه‌یاند، پیۆنگ یانگ چه‌ند مووشه‌كێكی كورت مه‌ودای تاقیكردووه‌ته‌وه و دوای بڕینی ماوه‌ی نزیكه‌ی 250 كیلۆمه‌تر، كه‌وتونه‌ته ئاوی ژاپۆن-ه‌وه.
لای خۆشیه‌وه، سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و موشه‌كانه‌ی كۆریای باكور له ناوچه‌ی "كیتایر یۆنگ" تاقیكردوونه‌ته‌وه، هیچ كات مه‌ترسیان بۆ سه‌ر دوورگه‌ی گوامی ئه‌مه‌ریكی له ئۆقیانووسی ئارام و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكای باكوریش دروستنه‌كردووه.
دیڤ بینهام-ی وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌ناوچه‌ی ئۆقیانووسی ئارام رایگه‌یاندبوو، به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه، كۆریای باكور سێ مووشه‌كی كورت مه‌ودای بالیستی تاقیكردووه‌ته‌وه، دوانیان له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌یان له‌كاركه‌وتوون و ئه‌و تریان ده‌ستبه‌جێ دوای ره‌وانه‌كردنی به‌ره‌و ئاسمان ته‌قیوه‌ته‌وه.
وتیشی "مووشه‌كی یه‌كه‌م و سێیه‌م، له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌یان بۆ ئاسمان له‌كاركه‌وتوون، به‌ڵام مووشه‌كی دووه‌م پێده‌چێت ده‌ستبه‌جێ و له‌كاتی هه‌ڵدانیدا ته‌قیبێته‌وه".
بینهام روونیشیكرده‌وه كه ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌رسێ مووشه‌كه‌كه نزیكه‌ی 30 خوله‌كی خایاندووه.
خه‌ندان
