ئەفغانستان.. لە مزگەوتێکی کابول تەقینەوەیەک ڕووی دا
لەم بارەوە بنکەی 119 پۆلیسی کابول بە تۆڕی میدیایی (BBC) ی گوتووە "سەرەتا لەکاتی نوێژخوێندندا تەقینەوەیەک ڕووی داوە و پاشان دەستڕێژ دەستی پێکردووە و وا دیارە هێرشبەرەکان چوونەتە ناو مزگەوتەو و دەستڕێژیان لە نوێژخوێنەکان کردووە".
بەپێی هەمان سەرچاوە هێزە ئەمنییەکان بۆ کۆنترۆڵی دۆخەکە چوونە شوێنی ڕووداوەکە.
ئەو ڕووداوە لە مزگەوتی ئیمام زەمانی تایبەت بە شیعەکانی ئەفغانستان ڕووی داوە و نەجیب دانش گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستانیش ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە و دەڵێت دوای تەقینەوەکە سێ هێرشبەر چوونەتە ناو مزگەوتەکە، بەڵام هەتا ئێستا وردەکاری لەبارەی ژمارە و ڕێژەی قوربانییەکان بڵاو نەکراوەتەوە.
باسنيوز
