کیا مۆتۆرز سپۆنسەری پاڵەوانیەتی ئوسترالیای کراوە دەکات
جارێکی دیکە کیا خۆشحاڵە بەوەی کە دەبێتە سپۆنسەری سەرەکی کۆڕبەندی ئاسیای و ئۆقیانوسی هێمن بۆ تینس کە ئەویش پاڵەوانیەتی گراند سلام و پاڵەوانیەتی ئوسترالیای کراوەیە، کیا رۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە بوارەکانی وەرزش و گرنگیدان بە یاریزانان و پتەوکردنی گەشەسەندنی وەرزش، بۆیە کیا لە میانەی چالاکییەکانی پاڵەوانیەتی ئوسترالیای کراوە لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگاکان.
لەمیانەی پاڵەوانییەتیەکەدا کیا هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی وەک دابینکردنی (١٠٠) لە نوێترین ئۆتۆمبیلەکانی بۆ مسۆگەر کردنی سەلامەتی و گواستنەوەی باشترین یاریزانانی تێنس لە جیهان و کەسایەتییە گەورەکان و بەرپرسان و دەزگاکانی راگەیاندن.
هەروەها ئەم ئۆتۆمبیلە نوێیانە لە پارکی ملبۆرن نمایش دەکرێن بە درێژایی رۆژانی پاڵەوانیەتییەکە و تێیدا نوێترین تەکنۆلۆژیا و دیزاینەکانی بۆ هەوادارانی کیا نمکایش دەکرێن، جگە لەمانە چەند بەرنامەیەکی سەرنجڕاکێش پێشکەش بە جەماوەر دەکرێن لە پارکی ملبۆرن ئەمەش دەبێتە ئەزمونێکی باش و سوودبەخش بۆ کیا مۆتۆرز، هەروەها چەند بەرنامەیەکی تایبەتی پێشوازی کردن لە میوانەکان پێشکەش دەکرێن، لەوانە بەرنامەی (خەش بەخت) بە مەبەستی راکێشانی سەرنجی جەماوەر بۆ پاڵەوانیەتییەکە و پێشکەشکردنی ئەزموونێکی نوێی هاوبەش لە میانەی پاڵەوانیەتییەکە کە لە یاد ناکرێت.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا کیا مۆتۆرز هەماهەنگییەکی سەرکەوتووی هەبووە لەگەڵ (20th Century FOX) کە کۆمپانیای بەرهەمهێنانی زنجیرە فیلمی (X-Men) بۆیە لە میانەی رۆژانی پاڵەوانیەتییەکە لە پارکی ملبۆرن ئۆتۆمبیلەکانی (Kia X-Cars) و کیا سۆرینتۆ و سپۆرتایجی تایبەت نمایش دەکرێن کە دووبارە دیزاین کراوەتەوە بەجۆرێک لەگەڵ کەسایەتییەکانی فیلمی (X-Men)، هەروەها کیا هەستاوە بە چالاک کردنەوەی نمایشە بەرزەکان لە رێگای ئەنتەرنێتەوە و لەو رووەوە چەندین
فیلم بەرهەمهێنراون کە تێیدا رافائیل نادال و چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەست بە X-Men.
کیا هەوڵ دەدات چوارچێوەی سپۆنسەری درێژخایەنی بۆ پاڵەوانیەتی ئوسترالیای کراوە و ئەفسانەی رافائیل نادال.
هەروەها کیا ناسنامەی گەنجی و دینامیکیەتی خۆی پتەو کردووە لە رێگای پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ کەرتی وەرزش بە گشتی و یاریی تێنسی سەرزەوی و خولی پیشەگەری سەبەتەی ئەمریکی و پۆپی پێ وەک هاوبەشی سەرەکی مۆندیال و پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەکانی تۆپی پێ.
خةليل بلةيى
