هۆتێلێکی حاجییان لە مەککە ئاگری گرت

 هۆتێلێکی حاجییان لە مەککە ئاگری گرت
هۆتێلێکی حاجییان لە شاری مەککە لە سعودیە ئاگری گرت، کە بەشێک لە حاجییانی کوردستانیشی تێدا بوو.

رۆژی دووشەممە 21/8/2017، بەرگریی شارستانیی سعودیە رایگەیاندووە، کە هۆتێلەکە لە 15 نهۆم پێکهاتووە و 600 حاجییانی یەمەن و تورکیا و باکووری کوردستانیشی تێدایە.

هەروەک بەرگریی شارستانیی سعودیە رایگەیاندووە، ئاگرەکە بەهۆی تێکچوونی سیستەمی ساردکەرەوەی نهۆمی هەشتەمی هۆتێلەکە دروست بووە و بەبێ ئەوەی هیچ حاجییەک یاخود کارمەندێکی هۆتێلەکەش زیانی پێ بگات، ئاگرەکە کۆنتڕۆل کراوە.









باسنيوز
Top