کەشتیگەلێکی جەنگیی ئەمریکی و کەشتییەکی نەوت پێکدا دەدەن

 کەشتیگەلێکی جەنگیی ئەمریکی و کەشتییەکی نەوت پێکدا دەدەن
کەشتیگەلێکی جەنگیی ئەمریکی و کەشتییەکی گواستنەوەی نەوت لە رۆژهەڵاتی ئاسیا، پێکدا دەدەن.



بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان، بەهۆی رووداوەکەوە، ەکە سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 21/8/2017 لە رۆژهەڵاتی سەنگافورە رووی داوە، 10 ئەندامی تیمی کەشتیوانیی کەشتیگەلی USS John S. McCain دیار نەماون و پێنج کەشتیوانیش بریندار بوون.



پێکدادانەکە لەنێوان کەشتیگەلە جەگییە ئەمریکییەکە و کەشتیی گواستنەوەی نەوتیی ئەلنیک ئێم سی لەگەرووی مەلیقە لە سەنگافورە رووی داوە.



ئەو پێکدادانە، دووەم پێکدادانی دەریایی کەشتیگەلی سەربازیی ئەمریکییە لەماوەی دوو مانگدا، کە پێشتریش لە 17ـی مانگی رابردوو کەشتیگەلەلێکی جەنگیی ئەمریکی کەشتییەکی بارگواستنەوەی فلیپینی لە کەناراوەکانی یابان پێکیان دادا.



باسنیوز
Top