ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە زیدی بەشار ئەسەد تەقییەوە

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە زیدی بەشار ئەسەد تەقییەوە
ئۆتۆمبـێلێکی بۆمبڕێژکراو لە زێدی سەرۆکی رژێمی سووریا تەقییەوە و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی.

ئۆتۆمبێلەکە پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە 19/8/2017 لە ناوچەی تشرین لە شاری لازقییەی زیدی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا تەقیوەتەوە.

بەهۆی تەقینەوەکەوە، کە تا ئێستا لایەنی ئەنجامدەری ئاشکرا نەبووە، دوو کەس گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکە بریندار بوون، کە هەموویان سەربازی رژێمی سووریا بوو










باسنيوز
Top