وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا: هاوکاریی تورکیا دەکەین لە دژی پەکەکە

 وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا: هاوکاریی تورکیا دەکەین لە دژی پەکەکە
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی هاوکاریی تورکیا دەکات لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە 23/8/2017، جێیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە تورکیا لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆمار، نورەدین جانیکلیی وەزیری بەرگریی و مەولود چاویشئۆغڵوی وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ دەبێتەوە.

ئەو سەردانەی جێیمس ماتیس بۆ تورکیا لە چوارچێوەی گەشتێکی دایە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەوروپا، کە رۆژی شەممە 19/8/2017 سەردانی ئوردن دەکات و لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە و دوای تورکیاش، سەردانی کێیڤی پایتەختی ئۆکراینا دەکات.

هەروەک ماڵپەری فەرمیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە، جێیمس ماتیس لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان و بەرپرسانی باڵای تورکیا، تاوتوێی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ تورکیا لە شەڕی دژی پەکەکە، دەکات.









باسنيوز
Top