كۆچکردن له ئه‌مەریكاوه بۆ كه‌نه‌دا چوار هێنده زیادی كردووه
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و هاووڵاتیبوونی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند له مانگی ته‌مووزدا سێ هه‌زار و 135 كه‌س له ئه‌مەریكاوه به ڕێگای نایاسایی خۆیان گه‌یاندووه‌ته كه‌نه‌دا و داوای مافی پهنابهریەتییان كردووه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، له مانگی ئایاردا 742 كه‌س و له مانگی حوزه‌یراندا 884 كه‌س له ئه‌مەریكاوه بە هەمان مه‌به‌ست روویان له كه‌نه‌دا كردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و هاووڵاتیبوونی كه‌نه‌دا، لویس دوماس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌و کەسه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ریەتی له كه‌نه‌دا ده‌كەن، مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پێنادرێ و به گرنگییه‌وه جه‌خت له‌مه ده‌كه‌نه‌وه.
له ١ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه تاکو ١ی تهمووز، حه‌فت هه‌زار و 500 كه‌س به‌ڕێگه‌ی نایاسایی خۆیان گه‌یاندووه‌ته كه‌نه‌دا و داوای مافی پهنابهریەتییان كردووه. شه‌ش هه‌زار و 580 له‌و كه‌سانه ته‌نها له ڕێگه‌ی كوبێكهوه گه‌یشتوونه‌ته كه‌نه‌دا. ئه‌مه له كاتێكدایه ساڵی رابردوو له كوبێكهوه پێنج هه‌زار و 505 كه‌س گه‌یشتبوونه كه‌نه‌دا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی پۆلیسی كوبێك، ته‌نها له ماوه‌ی 15 رۆژی سه‌ره‌تای مانگی ئابدا سێ هه‌زا و 800 كه‌س كه به‌ڕێگای نایاسایی هه‌وڵیانداوه له ئه‌مریكاوه له‌ڕێگای كوبێكهوه بگه‌نه كه‌نه‌دا، ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌مریكاوه ده‌یانه‌وێت بگه‌نه كه‌نه‌دا، هاووڵاتییانی وڵاتی هائیتین و مەترسی ئەوەیان هەیە كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری دیپۆرت کردنیان بۆ دەربکات.
باسنيوز
