ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له نایجیریا زیاتر له 100 که‌سی کرده قوربانی
له‌ناو قوربانییه‌کاندا 28 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 82 که‌سیش به سه‌ختی بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی نایجێریا رایگه‌یاندووه که سه‌رجه‌م برینداره‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌کان گوازراونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ری پزیشکییان بۆ ده‌کرێت، به‌ڵام هێندێک له برینداره‌کان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانیان مه‌ترسی مه‌رگیان له‌سه‌ره.
گرووپی تێرۆریستی بووکووحهرام ته‌قینه‌وه‌کەی وهئهوستۆ گرتووه و رای گه‌یاندووه که هه‌ر سێ ژنه خوکوژهکه جیهادیستی گرووپه‌که‌یان بوون.
گرووپی تێرۆریستیی بوکووحه‌رام له ساڵی 2009 له ئەفریقیا چه‌کدار بوون و تا به ئێستا زیاتر له 20 هه‌زار که‌سی سیڤیلیان کوشتووه و زیاتر له 2 ملیۆن و 600 هه‌زار که‌سیان ئاواره کردووه و به سه‌دان کچی منداڵیان ڕفاندووه.
باسنيوز
