له ماوه‌ی 10 ساڵدا 12 هه‌زار سووری ره‌گه‌زنامه‌ی توركیایان وه‌رگرتووه
ئه‌تای سوسلو ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاكپارتی داوای له ئه‌حمه‌د ساریجان به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی توركیا كرد، كه زانیاری بداتێ له‌سه‌ر ئه‌و سووریانه‌ی بوونه‌ته خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی توركیا.
ساریجان ئاشكرای كردووه كه له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا 12 هه‌زار سووری توانیویانه ببنه خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی توركیا، ئه‌مه‌ش كاتێك به پڕۆسه یاساییه‌كه‌دا تێپه‌ڕیون.
باسی له‌وه‌ش كردووه كه به 2 رێگا ده‌توانن ببنه خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی توركیا، یه‌كه‌میان وه‌كو هه‌ر هاووڵاتییه‌كی تری بێگانه ده‌بێت یاساكانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت، دووه‌میش ئه‌وانه‌ی به‌ر له شه‌ڕی ناوه‌خۆی سووریا هاتوونه‌ته توركیا پڕۆسه یاساییه‌كه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه.
ساریجان ئاشكرای ده‌كات كه 6 هه‌زار و 250 سووری له توركیا له‌دایك بوونه و ئه‌و مافه‌یان دراوه‌تێ كه ببنه خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه، هه‌روه‌ها 4 هه‌زار و 500 كه‌سیش له رێگه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه توانیویانه ئه‌و مافه به ده‌ست بهێنن.
باسی له‌وه‌ش كردووه، ئاواره سوورییه‌كان كه ژماره‌یان 3 ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه ناتوانن ببنه خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی توركیا تاوه‌كو یاسایه‌كی تایبه‌تیان بۆ ده‌رنه‌چێت، چونكه ئه‌وان وه‌كو ئاواره له‌توركیا جێگه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
باسنيوز
