پرۆژەی گەمارۆی زیاتری سەر حزبوڵای لوبنان درایە کۆنگرێسی ئەمریکا
بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان، سێ یاسادانەری کۆنگرێسی ئەمریکا، و دوو سینتاتۆری ئەنجومەنی سیناش دوێنێ هەینی 2017/7/21 پرۆژیەیەکی فراوانیان بۆ زیاترکردنی گەمارۆکانی سەر حزبوڵای لوبنان ئامادە کردووە و هاوکات پرۆژەیەکی هاوشێوەش لە ئەنجومەنی سێنا خراوەتە بەرباس.
ئەم هەواڵە لە ماڵپەڕی کۆمیتەی کاروباری دەرەکیی کۆنگرێسی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە (ئێد ڕۆئیس) نوێنەری کۆماریخواز و سەرۆکی کۆمیتەی دەرەوەی کۆنگرێس و ئێلیۆت ئەنگل، ئەندامی باڵای دیموکراتەکان لەو کۆمیتەیە پرۆژەیەکیان بە ژمارە H.R3329 خستووەتە ڕوو.
هاوکات "مارکۆ ڕۆبیۆ، سیناتۆری کۆماریخواز و جین شاهین، سیناتۆری دیموکرات لە ئەنجومەنی سینای ئەمریکاش پرۆژەیەکی هاوشێوەیان بۆ زیاترکردنی گەمارۆکانی سەر حزبوڵای لوبنان خستووەتە بەرباس.
هاوکات لەلایەن وڵاتانی ئەمریکا، هولەند، بەحرێن، میسر، نەمسا، کەنەدا، کۆمکاری عەرەب و ئیسرائیلەوە حزبوڵای لوبنان خراوەتە لیستەی تیرۆرەوە.
باسنيوز
