توركیا سەرۆكی پەرلەمان دەگۆڕێت

 توركیا سەرۆكی پەرلەمان دەگۆڕێت
ئەنجومەنی وەزیرانی توركیا لە بڕیارێكدا 8 وەزیری كابینەكەی گۆڕی و 3 جێگری سەرۆك وەزیرانیشی بە هەمان شێوە گۆڕی و كەسی تازەی هێنایە شوێنیان. رۆژنامەی (حوریەت)ـی توركیش بڵاوی كردەوە كە سەرۆكی پەرلەمانیش دەگۆڕێت و كەسێكی تر دەهێنرێتە شوێنەكەی.



موراد یەتكین، لە نووسینێکیدا لە رۆژنامەی (حوریەت) ئاشكرای كردووە، كاتێك نوعمان كورتولموش لە جێگری سەرۆك وەزیرانەوە كرایە وەزیری كولتوور و گەشتوگوزاری توركیا جێی سەرسوڕمان بووە، چونكە دەبوا كورتولموش بكرابایە سەرۆكی پەرلەمان.



ئەو لە وتارەكەیدا ئاشكرای كردووە، كەلە كۆبوونەوە نهێنییەكانی ئاكپارتی زانیاری وەرگرتووە سەرۆكی ئێستای پەرلەمانی توركیا ئیسماعیل قارەمان لە مانگی 10ی ئەمساڵ لە پۆستەكەی دوور دەخرێتەوە و نوعمان كورتولموش كە دوێنێ پۆستی وەزیری كولتوور و گەشتوگوزاری وەرگرت، دەبێتە سەرۆك پەرلەمانی توركیا.



باسی لەوەش كردووە ئیسماعیل قارەمان سەرۆكی پەرلەمانی ئێستای توركیا تەنیا وەكوو ئەندام پەرلەمان دەمێنێنێتەوە و پۆستی تازەی پێ نادرێت، چونكە باری تەندروستیی باش نییە.



باسنيوز
Top