کوێت داوا لە باڵیۆزی ئێران کردووە وڵاتەکە جێ بھێڵیت

 کوێت داوا لە باڵیۆزی ئێران کردووە وڵاتەکە جێ بھێڵیت
ماڵپەری دەنگی ئەمریکا لە ئاژانسی رۆیتەرزی گواستەوە، دەزگاکانی ھەواڵی کوێت و ئێران ڕایانگەیاند کوێت فەرمانی کردووە باڵیۆزی ئێران و 14 دیپلۆماتکاری تر لە وڵاتەکەیدا دەربکات بەھۆی پەیوەندییانەوە بە شانەکانی تیرۆر و سیخوڕییەوە، دوای ئەوەی کوێت فەرمانی دەرکرد بە وەستاندنی چالاکییە ڕۆشنبیریی و سەربازییەکانی ئێران.

دەزگای ھەواڵی تەڵەبەی ئێرانی ڕایگەیاندووە تاران وەڵامی فەرمانەکەی کوێتی داوەتەوە و سکاڵای لەسەر کوێت تۆمار کردووە بەوەی لە 19 کارمەندی باڵیۆزخانەی ئێران لە کوێت تەنھا چوار کەسی ھێشتۆتەوە لە وڵاتەکەدا بمێننەوە.

ھەندێک سەرچاوە بڵاویان کردەوە کوێت 45 ڕۆژی داوەتە دیپلۆماتکارانی ئێران، تاکو وڵاتەکە جێ بھێڵن و چەند سەرچاوەیەکی دیکەش دەڵێن 48 ڕۆژیان دراوەتێ تاکو کوەیت جێبھێڵن.

ئەمەش ھەنگاوێکی نائاساییە لەلایەن کوێتەوە کە ھەمیشە دەیەوێت خۆی بەدوور بگرێت لە ناکۆکی و ھەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەموو وڵاتانی ناوچەکەدا بە باشی بمێنێتەوە و شازادەکەشی ڕۆڵی نێوەندگیر لە ناوچەکەدا دەبینێت.











باسنيوز
Top