لافاو لە هیند 60 کەسی کردە قوربانی

 لافاو لە هیند 60 کەسی کردە قوربانی
بەهۆی بارانبارینی زۆر و هەستانی لافاو لە ویلایەتی باکووری ڕۆژهەڵاتی هیند بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 60 کەس و ژیانی زیاتر لە یەک ملیۆن و 700 هەزار کەسی دیکەشی خستووەتە مەترسییەوە.



بەپێی هەواڵی میدیا جیهانیەکان ئەم شەپۆلە بارانە فراوانە کە ماوەی چەند ڕۆژە لە هەرێمی "ئاسام"ی هیند دەستی پێ کردووە، بووەتە هۆی هەستانی لافاو و تەقینی ڕووبارەکان لە ڕێڕەوی خۆیان و هەستنای لافاو لەناو شارەکان، 60 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە یەک ملیۆن و 700 هەزار کەسیش ژیانیان کەتووەتە مەترسییەوە.



بەرپرسانی هیدن ڕایان گەیاندووە لە ئەنجامی هەوڵی تیمە فریا گوزارییەکان تواندراوە، 20 هەزار کەس لەو ناوچانەی لافاو هەستاوە، ڕزگار بکرێن.



باس لەوە دەکرێت، جیا لە زەرەر و خەساری زۆر لە ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان پارکی کوێستانیی و سروشتیی (کاریزانگا) تێک چووە و هەتا ئێستا دوو کەرگەدەنی یەک شاخ کە ڕەچەڵەکیان لە مەترسیی لەناوچوونە مردار بوونەتەوە
bas news-
Top