سعوودیە: دەبێ ئێران کۆتایی بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی بێنێت
عەبدوڵا ئەلموعەلمی، نوێنەری سعوودیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە لێدوانێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (ئەلحەیات)ی لەندەن لە وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی "ناوبراو باشتر وایە داوا لە وڵاتەکەی بکات کۆتایی بە دەستیوەردانەکانی لە کاروباری یەمەن و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بێنێت".
محەمەدجەواد زەریف، دوێنێ سعوودیەی بە دەستیوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە تۆمەتبار کرد و داوای کردووە حکوومەتی ڕیاز و لە پرسی سووریا و یەمەندا هاوکاریی ئێران بکات.
ئەلموعەلمی ئەو داوایەی ئیرانی بە سەرداپۆشینی هەوڵە دەستێوەردانەکانی ئەو وڵاتە داناوە و دەڵێت "باشترە وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە وڵاتەکەی بکات دەست لە دەستیوەردانی کاروباری یەمەن و وڵاتانی دیکەی ناوچە هەڵبگرێت".
باسنيوز
