زیاتر لە 48 ملیار لیرەی توركیی فەتحوڵا گولەن دەستی بەسەردا گیرا

 زیاتر لە 48 ملیار لیرەی توركیی فەتحوڵا گولەن دەستی بەسەردا گیرا
رۆژنامەی (سۆل)ـی توركی لە هەواڵێكدا بڵاوی كردوەتەوە، كە دوای هەوڵی كوودەتایەكەی 15ی تەمووز لە توركیا، حكوومەت یەكێك لە كارەكانی دەست بەسەرداگرتنی سەرچاوەی دارایی فەتحوڵڵا گولەن سەرۆكی بزوتنەوەی خزمەت (فەتۆ) بووە.

بە گوێرەی هەواڵەكە، راپۆرتێك لەبارەی سەرچاوەی دارایی فەتحوڵڵا گولەن پێشكەش بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی توركیا كراوە و لەوێدا ئاماژە دراوە گولەن بە رێژەی 7.5 ملیار پارەی "غیر مەنقول" (موڵک و ماڵ)ـی هەبووە و كەوتووەتە دەست حكوومەت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە كەلە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە بە رێژەی 41 ملیار لیرەی توركیش پارەی لەو كۆمپانیایانە هەبووە كە هی خۆی بوون و ئەو پارانەش هەمووی كەوتووەتە دەست حكوومەت و دەستی بەسەردا گیراوە.

كۆی گشتیی ئەو پارانەی تایبەت بووە بە گولەن و كەوتوەتە دەست حكوومەتی توركیا، 48.5 ملیار لیرەی توركی بووە.











باسنيوز
Top