ئەمریکا لە کەنداو چەکی لەیزەریی تاقی کردەوە

ئەمریکا لە کەنداو چەکی لەیزەریی تاقی کردەوە
هێزی دەریایی ئەمریکا، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران، کۆریای باکوور، چین و ڕووسیا لەم ڕۆژانەدا نوێترین چەکی خۆی کە چەکێکی لەیزەرەییە بەناوی (Laws) لە ئاوەکانی کەنداو تاقی کردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (ڕیانووستی) کریسۆفەر ڤیلس، کاپتانی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕای گەیاندووە "چەکی لەیزەریی Laws زۆر وردتر و پێشکەوتووتر لە گوللە ئامانجی خۆی دەپێکێت و یەکێکە لە نوێترین تەکنیکە باڵاکانی بواری چەکوچۆڵی سەربازی کەلە ئاوەکانی کەنداو تاقیی کردووەتەوە".

بە گوتەی ئەو فەرماندە سەربازییەی ئەمریکا ئەو چەکوچۆڵە تایبەتی پیشەسازیی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەیە و بۆ لەناوبردنی ئەو مووشەک و فڕۆکانە بەرهەم هێنراوە کە وڵاتانی "ئێران، کۆریای باکوور، چین و ڕووسیا" و دژەبەرانی دیکە بەکاری دەهێنن.

لە گرتە ڤیدیۆی تاقیکردنەوەی ئەم جەکە لەیزەرییەدا، باڵی فڕۆکە (پێهباد) دەکرێتە ئامانج و زۆر بە خێرایی گڕ دەگرێت و پلەی گەرمای زیاترە لە 1000 پلە و دەستبەجێ لەکار دەکەوێت و دەکەوێتە ناو دەریاوە.

بە گوتەی کارناسانی سەربازی، خێرایی ئەم چەکە نوێیە 50 هێندەی خێرایی مووشەکەکانی بالستیکی (نێوان کیشوەری)یە و لەلایکی دیکەشەوە هاتنی با و تۆفان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کاریگەری و پێکانی ئامانجی نابێت.

یەکیک لە تایبەتمەندییەکانی چەکی لەیزەریی (Laws)ی ئەمریکا هاویشتنی بێدەنگ و نادیارە.













باسنيوز
Top