نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا
ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەم شێوەیەیە نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە ٤٩ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٦ دۆلار و ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد بە جۆرێک نرخی بەرمیلێکی نەوتی برێنت گەیشتە ٥٨ دۆلار.

ڕێککەوتنامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی ئەمساڵیشدا ماوەی جێبەجێکردنی

ڕێککەوتنەکە کۆتایهات ، وابڕیارە لەم مانگەدا وڵاتانى بەرهەمهنى نەوت لە ئۆپیک و دەرەوەى ئۆپیک لە ڕووسیا کۆببنەوە بۆ دیاریکردنى ڕێژەى هەناردەکردنى نەوت.

بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، خواستی جیهان لەسەر نەوت لەساڵی ٢٠١٧دا تێکڕا رۆژانە ٩٧.٨٤ ملیۆن بەرمیل بووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەساڵی ٢٠١٨ دا خواست بەرزبێتەوە بۆ ٩٩.٢٧

ملیۆن بەرمیل ، هەروەها ئاژانسەکە پێشبینیش دەکات کە لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٨دا خواست لەسەر نەوت بگاتە ١٠٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
Top