گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەنغازی دوای سێ ساڵ دەست پێ دەکەنەوە
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی بەنینا لە بەنغازی، رۆژی شەممە 15.7.2017 بەرەو فڕۆکەخانەی تەڕابلوسی پایتەختی ئەو وڵاتە و شاری عەممانی پایتەختی ئوردن ئەنجام درا.
ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ بوو ئەو فڕۆکەخانەیە و شاری بەنغازی لەژێر داگیرکاریی چەکدار و گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکاندا بوو و لە سەرەتای ئەم مانگەوە، مشیر خەلیفە حەفتەر ، فەرماندەری سوپای نیشتمانیی لیبیا رزگارکردنەوەی ئەو شارەی راگەیاند.
دوای راگەیاندنی خەلافەتی ئیسلامی لەلایەن ئەبوبەکر بەغدادی لە ساڵی 2014، گرووپە تیرۆریستییەکانی بەنغازی بەیعەتیان بە بەغدادی وەک خەلیفەی رێکخراوەکە دا و خۆیان وەک بەشێک لەو رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ناساند.
باسنیوز
