سەرکردەیەکی بزووتنەوەی تاڵیبان کوژرا

سەرکردەیەکی بزووتنەوەی تاڵیبان کوژرا



لە ئەنجامی ھێرشێکی چەکدارانی بزووتنەوەی تیرۆریستی تاڵیبان بۆ سەر چەند خاڵێکی پشکنین، پێنج چەکداری ئەو بزووتنەوەیە، کوژران، لە نێوانیاندا سەرکردەیەکیشی تێدایە.



ئەمڕۆ سێشەممە 11/7/2017 پۆلیسی ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی ھێرشی چەکدارانی بزووتنەوەی تیرۆریستی تاڵیبان بۆ سەر چەند خاڵێکی پشکنین و پاش ڕووبەڕووبوونەوەی ھێزەکانیان لەگەڵ چەکدارانی تاڵیبان، پێنج چەکداری ئەو بزووتنەوەیە کوژران کە لەنێویاندا (عەزام جۆل)ی سەرکردەی دیاری ئەو بزووتنەوەی تێدایە.



لە بەیاننامەکەی پۆلیسدا ھاتووە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، چەکدارانی تاڵیبان ھێرشێکی لەناکاویان کردە سەر چەند خاڵێکی پشکنین لە ھەرێمی لەغمانی ڕۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، پاش وەڵامدانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایش، پێنج چەکداری ئەو ڕێکخراوە کوژران و ٦ چەکداری دیکەش برینداربوون، چەکدارەکانی دیکەش ھەڵھاتن".



ھەروەھا لە بەیاننامەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو: "شەڕ و پێکدادانەکە ماوەی دوو کاتژمێر بەردەوام بووە و لە ئەنجامیشدا دوو پۆلیس کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون".

bas news-
Top