مووچەی ئیڤانكا ترەمپ ئاشكرا دەبێ

مووچەی ئیڤانكا ترەمپ ئاشكرا دەبێ

كۆشكی سپی لیستێكی بە وردەكارییەكانی مووچەی تەواوی كارمەندە پلە بەرزەكانی بڵاوكردەوە، لەوانەش مووچەی ئیڤانكا ترەمپ كچی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا.


كۆشكی سپی لەوەتەی ساڵی 1995ەوە ساڵانە لیستی مووچەی كارمەندە باڵاكانی بڵاودەكاتەوە، كە ئەمساڵ ژمارەیان دەگاتە 337 كەس. بڕی بەرزترین مووچە دەگاتە 179 هەزار و 700 دۆلار كە دەدرێت بە گەورە ڕاوێژكاران و یاریدەرانی ترەمپ.


لەنێو ئەمانەشدا ستیڤ بانۆن گەورەی ڕاوێژكارانی ستراتیژی لە كۆشكی سپی بەرزترین مووچە وەردەگرێ.


ئەوەی جێی سەرنجە لە خوارەوەی لیستی ئەو كارمەندانەدا، ئیڤانكا ترەمپ كچی سەرۆكی ئەمریكا و گارید كۆشنێر گەورە ڕاوێژكار و زاوای ترەمپ و ڕێد كۆشنێر یاریدەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ دەستپێشخەری حكومی و تەكنەلۆجی كەمترین مووچە وەردەگرن لە كۆشكی سپی، كە بریتیە لە سفر دۆلار، واتە بە شێوەیەكی فەرمی بەبێ بەرانبەر كار بۆ دەوڵەت دەكەن.
bas news-
Top