سه‌رۆك وه‌زیران له فه‌یسبووك ده‌ستگیر كرا
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى جه‌زائیر، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد، ئه‌و كه‌سه‌ى له فه‌یسبووك خۆى كردبوو به (عه‌بدولمه‌جید تهبوون) سه‌رۆك وه‌زیرانى جه‌زائیر، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه سه‌رۆك وه‌زیران له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك‌و تۆڕه‌كانى دیكه‌ش، هیچ پێگه‌یه‌كی نییه.
ئه‌مه جارى دووه‌مه كه سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرانى جه‌زائیر ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه عه‌بدولمه‌جید تهبوون، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هیچ پێگه‌یه‌كی نییه، كه یه‌كه‌م جار ڕاسته‌وخۆ دواى ده‌ستنیشانكردنى وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌و هه‌واڵه ڕاگه‌یاندرا.
bas news-
