ئه‌مه‌ریكا هێزێكی سه‌ربازی تایبه‌ت به بۆشایی ئاسمانی داده‌مه‌زرێنیت
ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و هێزه سه‌ربازییه به‌رده‌وام بێت، ده‌بێته یه‌كه‌م خزمه‌تگوزاری نوێی سه‌ربازی له ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 1947ه‌وه.
ده‌نگدان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و هێزه، نیگه‌رانی به‌شێك له ئه‌ندامانی لێژنه‌كه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وان هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆیان له باره‌ی چۆنیه‌تی كاركردنی ئه‌و هێزه پێنه‌دراوه، هاوكات كاتێكی كه‌میشیان بۆ ته‌رخان كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی تانه له‌و بڕیاره بده‌ن.
مایكل تێرنه‌ر، نوێنه‌ری ویلایه‌تی ئۆهایه له پارتی كۆمارییه‌كان و ده‌ڵێت: "هه‌فته‌ی رابردوو گوێم له‌و پرۆژه سه‌ربازییه ستراتیژییه بوو، به‌ر له‌وه‌ی بدرێته ده‌ست لێژنه‌ی لاوه‌كی".
ئه‌م ده‌زگا سه‌ربازییه، ده‌بێته شه‌شه‌م به‌شی خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كۆمارییه‌كان ده‌شڵێت: "ئێمه گوێمان له جێیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری نه‌بووه باس له پرۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره بكات، پێویسته پێمان بڵێت مه‌به‌ست له‌و پرۆژه‌یه چییه، به‌ر له‌وه‌ی ئێمه بڕیار له درووستكردنی ئه‌و هێزه بده‌ین، كاری زۆرمان هه‌یه پێویسته ئه‌نجامیان بده‌ین".
k24 -
