لە چەند کاتژمێری داهاتوودا تەواوی مووسڵی کۆن کۆنترۆڵ دەکرێتەوە"

لە چەند کاتژمێری داهاتوودا تەواوی مووسڵی کۆن کۆنترۆڵ دەکرێتەوە
فەرماندەیی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، کۆنتڕۆڵكردنەوەی شەقامی نوجەیفی راگەیاند و ئاشکراشی دەکات، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا تەواوی مووسڵی کۆن کۆنتڕۆڵ دەکەنەوە.

فەرماندەیی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق بڵاویکردەوە، لە شەڕ و پێکدادانەکانیاندا لەگەڵ چەکدارانی داعش لە ناوچەی مووسڵی کۆن توانیویانە 74 چەکداری داعش بکوژن و سێ پێگەی داعشیش وێران بکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هێزەکانیان بەدەیان هاووڵاتی سڤیلیان لە ناوچەی مووسڵی کۆن رزگارکردوون و تەنیا 150 مەتریش ماوە تەواوی مووسڵی کۆن کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

زیاتر لە دوو هەفتە دەبێت هێزەکانی عێراق چوونەتە نێو مووسڵی کۆن، تاوەکو ئێستاش چەندین ناوچەیان کۆنترۆڵکردووەتەوە.





K24
Top