ئەمریکا: ئەسەد و هاوپەیمانەكانی لە داهاتووی سووریا جێگەیان نابێتەوە بەڵام تا ئێستا چۆنێتیی دوورخستنەوەی دیاریمان نەکردووە

 ئەمریکا: ئەسەد و هاوپەیمانەكانی لە داهاتووی سووریا جێگەیان نابێتەوە بەڵام   تا ئێستا چۆنێتیی دوورخستنەوەی دیاریمان نەکردووە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە سەرۆکی ئێستای رژێمی سووریا لە داهاتووی ئەو وڵاتە، جێگەی نابێتەوە.



رۆژی هەینی 8.7.2017، ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکانی گرووپی G20 لە هامبۆرگ، رایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا چۆنێتیی دوورخستنەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سووریا دیاری نەکراوە.



ریکس تیلەرسۆن هەروەها رایگەیاندووە، کە بەشار ئەسەد ”لە قۆناغێکی داهاتوودا“، لە پرۆسەی سیاسیی لە سووریا، جێگەی نابێتەوە.



شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆن سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 500 هەزار هاووڵاتیی و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.



باسنیوز
Top