فەرەنسا.. دەستڕێژی گوللە حەوت قوربانیی لێ کەوتەوە
سەرچاوەکانی فەرەنسا ئاشکرایان کردووە، ئەو ڕووداوە شەوی ڕابردوو لە مەیدانی (ئابال)ی شاری تولۆز ڕووی داوە و چەند ماتۆرسوارێک هێرشیان کردووە و کەسێکیان بەناو خەڵکدا دەستڕێژی کردووە و پاشان بەخێرایی شوێنەکەیان بەجێ هێشتووە.
پۆلیس ئەو شەقامە و شەقامەکانی دەوروبەری کۆنترۆڵ کردووە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
ئەو ڕووداوەی فەرەنسا چەند کاتژمێر پاش ئەوە ڕووی دا کە (ئەمانۆئێل ماکرۆن) سەرکۆماری فەرەنسا ڕای گەیاند هەتا کۆتایی ئەمساڵ بەتەمای لابردن و هەڵوەشانەوەی دۆخی نائاساییە.
دۆخی نائاسایی لە فەرەنسا پاش هێرشی مانگی نوامبر لە ساڵی 2015ی پاریس ڕاگەیەندرا کە تێیدا زیاتر لە 130 کەس کوژران کە هەتا ئێستا چەندین جار حاڵەتی هێرش و تەقینەوە لە چەند شارێکی ئەو وڵاتە ڕوووی داوە.
باسنيوز
