سعوودیە به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی G20 ناكات

 سعوودیە به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی G20 ناكات
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی (سپۆتنیك)ی رووسی، شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شای سعوودیە بڕیاری داوه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی G20 نه‌كات. هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ ئێستە له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر هه‌یانه‌.

ستیڤن سایبه‌رت گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی داوه‌ كه‌ سعوودیە پێی راگه‌یاندوون به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی G20 ناكات، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 7 و 8ی ئه‌م مانگەدا له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام بدرێت.

ستیڤن هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی سعوودیەی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ سه‌خته‌ی له‌ نێوان قه‌ته‌ر و چه‌ند وڵاتێكی كه‌نداودا هه‌یه‌، زیاتر به‌و قه‌یرانه‌وه‌ سه‌رقاڵن و ناتوانن له‌ G20 به‌شداری بكه‌ن.

تاوه‌كو ئێستە به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی سعوودیەوه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌شداری G20 ناكه‌ن، ته‌نیا وته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئه‌و زانیارییه‌ی ئاشكرا كردوه‌.














باسنيوز
Top