ئاگرێک لە کەمپێکی ئاوارەکانی سووریا لە لوبنان دەکەوێتەوە
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، ئاگرەکە دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 2.7.2017 لە کەمپی رائید لە نزیک شارۆچکەی قوب ئەلیاس لە ناوچەی بیقاعی لوبنان کەوتووەتەوە.
ئامارە سەرەتاییەکان ئاماژە بە گیان لەدەست دانی سێ کەس و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە دەکەن و گومانیش دەکرێ ئاگرەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی رووی داوە.
شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 400 هەزار هاووڵاتیی و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.
باسنيوز
