فڕۆکەیەکی سەربازیی ناتۆ لە فڕۆکەی وەزیری بەرگریی رووسیا نزیک دەبیتەوە

 فڕۆکەیەکی سەربازیی ناتۆ لە فڕۆکەی وەزیری بەرگریی رووسیا نزیک دەبیتەوە
فڕۆکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە فڕۆکەی وەزیری بەرگریی رووسیا نزیک دەبێتەوە.


بەپێی هەواڵی ئاژانسە هەواڵییە رووسییەکان، رۆژی چوارشەممە 21.6.2017، سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا لە مۆسکۆوە بەرەو شاری کالینینگراد دەچوو و لە سەر دەریای بەڵتیک رووبەڕووی فڕۆکەیەکی F16ـی ناتۆ بووەوە.

فڕۆکەکەی ناتۆ مەترسیی لەسەر فڕۆکەکەی وەزیری بەرگریی رووسیا دروست کردووە و یەکێک لە فڕۆکەیەکی جۆری سوخۆی 27ـی یاوەری فڕۆکەکەی سێرگی شۆیگۆ چووەتە نێوان هەردوو فڕۆکەکە و ئاماژەی بە بەکارهێنانی چەکی بۆ فڕۆکەکەی ناتۆ کردووە و ئەویش دوور کەوتووەتەوە.















باسنيوز
Top