ئەمریکا: بە وردی چاودێریی چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران دەکەین
ئاژانسە جیهانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، (هێسر ناورت) گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا پرژاوەتە سەر بەرنامەی مووشەکیی بالستیکی ئێران و لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێکدا لەبارەی لەقاودانی ئەم دواییانەی هەندێ چالاکیی مووشەکیی ئێران و ئاراستەکردنی مووشەک بۆ سووریا، ڕایگەیاندووە "ئێمە درێژە بە چاودێریکردنی چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران دەدەین و لە نزیکەوە بە وردی چاودێریی دەکەین".
خانمی ناورت ڕاشیگەیاندووە "ئێستا ناتوانێت وردەکاریی ئەم چاودێری کردنەوەی ئێران بخاتەڕوو، چونکە هەندێکیان پەیوەندییان بە پرسی ئەمنی و هەواڵگرییەوە هەیە.
ئەم گوتانەی گوتەبێژری وەزارەتی دەرەوەی ئیران لە کاتێک دان کە ڕکەوتی 2017/6/19 ئێران لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە حەوت مووشەکی ئاراستەی بنکە و بارەگاکانی داعش لە پارێزگای "دەیرەلزوور"ی سووریا کرد و بە گوتەی خۆی تۆڵەی هێرش و تەقینەوەکانی تارانی کردووەتەوە، بەڵام سەرچاوە ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردووەتەوە "ئەو مووشەکانەی ئێران ئامانجی خۆیان نەپێکاوە".
باسنيوز
