بەهۆی دەستڕێژی گوللە لەناو بینای پەرلەمانی ئێران کەسێک کوژرا
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (تەسنیم)ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/6/7 سێ کەسی نەناسراو بە چەک هێرشیان کردووەتەوە سەر پاسەوانەکانی پەرلەمانی ئێران و کەسێک گیانی لەدەست داوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون و تەقە لە نێوان ئەو کەسە و پاسەوانەکاندا بەردەوامە"
نوێنەری تاران ئەلیاس حەزرەتی بە کەناڵی فەرمیی تەلەفزیۆنیی ئێرانی گوتووە کە هێرشبەرەکان سێ کەسن و هەتا ئێستا دەستگیر نەکراون و شەڕ و تێکهەڵچوون بەردەوامە".
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران ڕێگە نادرێت پەرلەمانتاران بێنە دەرەوە و باس لەوە دەکرێت هێزە ئەمنییەکان دەوری پەرلەمانیان گەمارۆ داوە و ڕێوشوێنی توندی ئەمنی گیراوەتە بەر.
باسنيوز
