لە ئیتاڵیا قەرەباڵغیی یاریی تۆپی پێ برینداربوونی هەزار کەسی لێ کەتەوە

لە ئیتاڵیا قەرەباڵغیی یاریی تۆپی پێ برینداربوونی هەزار کەسی لێ کەتەوە
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئیتاڵیا لە ئەنجامی قەرەباڵغییەک کە دوای یاریی تۆپی پێ یانەکانی ئەورووپا ڕووی داوە، لە ترسی تەقینەوە نزیکەی 1000کەس بریندار بوون.

شەوی ڕابردوو لە یاریی کۆتایی نێوان یووڤانتۆس و ڕیاڵ مەدرید لایەنگر و هەوادارانی هەردوو یانەکە لە شاری "تۆرین" قەرەباڵغییەکی زۆر ڕووی داوە کە لە ئەنجامدا بووەتە هۆی برینداربوونی 1000 هاووڵاتی.

چەند چرکە پاش گۆڵی سێیمەی ڕیال مەدرید، لەناکاو چەند تەقینەوەی دەستی ڕوویان دا کە لەناو جەماوەر تووشی ترس و دڵەڕواکێ بوون و بە مل یەکدا کەوتوون.

هەوادارانی یانەی یۆڤانتۆس بە هەڵە دەنگی تۆق تۆقەیان بە "دەنگی گوللە و دەستڕێژ" لەقەڵەم داوە و ئەمەش بووەتە هۆی قەرەباڵغی و ترس و وەحشەت ساز بووە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان لەو ڕووداوانەدا 600 کەس بردیندار بوون کە ڕەوشی پێن کەسیان ناجێگیرە.














باسنيوز
Top