ئاژانسی ناوەکی: ئێران لە بڕی رێپێدراوی ئاوی ناوەکی نزیک بووەتەوە
ئاژانسەکە لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا باسی لەوە کردووە، کە تاوەکو رۆژی 27.5.2017، ئێران خاوەنی 79.8 کیلۆگرام یۆرانیۆم بوو، کە ئەویش پێکهاتەیەکی گرنگی دروستکردنی چەکی ناوەکییە.
هەر لە راپۆرتەکەی ئاژانسی وزەی ناوەکیی جیهانیدا هاتووە، ئێران تا رۆژی 26.5.2017 ئێران لە بەرهەمهێنانی ئاوی قورس بووەتە خاوەنی 128.2 کیلۆگرام، کە بڕی رێپێدراوی جیهانی بریتییە لە 130 کیلۆگرام.
لە رۆژی 16.1.2016، ئێران و وڵاتانی 5+1 رێککەوتنێکی ناوەکییان واژۆ کرد، کە بەپێی رێککەوتنەکە، ئەو سزایانەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا بەسەر ئەو وڵاتەیدا سەپاندبوو، سووک دەکرێن و لەبەرامبەریشدا ئێران هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی کەمتر دەکاتەوە.
باسنيوز
