ئه‌ڵمانیا و توركیا له‌بارەی بنكەی ئینجه‌رلیك دوابڕیار ده‌ده‌ن
رۆژنامه‌ی (دێر شپیگڵ)ـی ئه‌ڵمانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌ڵمانیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوانیان ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ی دیكه‌ی داوه به توركیا تا له‌و ماوه‌یه‌دا دانوستاندن بكه‌ن و ئێستەش دانوستاندن به‌رده‌وامه و ده‌یانه‌وێ بگه‌نه رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر چوونی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی ئه‌ڵمانیا بۆ بنكه‌ی ئینجه‌رلیك، كه توركیا پێشتر ره‌تی كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كە، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ خۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كات كه بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا پێك هێنراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 2 هه‌فته‌دا نه‌گه‌نه هیچ رێكه‌وتنێك، ئه‌وكات ئه‌ڵمانیا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌دات.
له لایه‌كی دیكه‌وه سایتی (دەبڵیو دی) ئه‌ڵمانیا به‌شی توركی، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه له كۆبوونه‌وه‌ی مێركل و ئه‌ردۆگان له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆدا، نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك، بۆیه وه‌زیری ناوه‌خۆ و مێركل و چه‌ند سه‌رۆك پارتێكی دیكه‌ش له‌و بڕوایه‌ن، پێویسته ئه‌ڵمانیا ئه‌و سه‌رباز و چه‌كانه‌ی له بنكه‌ی ئینجه‌رلیك جێگری كردوون بگوازێته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه.
تاوه‌كو ئێستە ئه‌وه‌ی زانراوه، ئه‌ڵمانیا وه‌كو ئه‌لته‌ناتیڤی توركیا وڵاتی ئوردنی هه‌ڵبژاردووه تا چه‌كه‌كانی لێ نیشته‌جێ بكات، بۆ ئه‌مه‌شیان قسه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كراوه و ئوردن هیچ لارییه‌كی نییه له گواستنه‌وه‌ی ئینجه‌رلیكی ئه‌ڵمانیا له توركیاوه بۆ ئوردن.
باسنيوز
