ترەمپ لە فەلەستین لەگەڵ مەحموود عەباس کۆ بووەوە
بەپێی زانیارییەکانی لەم سەردانەدا بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ویستوویە هاوڕێیەتی ترەمپ بکات، بەڵام بۆ پێشگیری لە ئاڵۆزی نەیانهێشتووە بڕاوات.
بڕیارە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەم سەردانەیدا بۆ فەلەستین سەردانی دیواری (نەدبە) لە بەیتولوموقەدەس بکات.
دیواری نەدبە لە بەشی ڕۆژئاوای "مەسجدولئەقسا" کە یەکێک لە پیرۆزترین ناوەندی جوولەکەکان و موسڵمانانە و دۆناڵد ترەمپ یەکەم سەرکۆماری ئەمریکایە کە سەردانی ئەو شوێنە بکات.
دۆناڵد ترەمپ یەکەم سەفەری دەرەکیی خۆی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە سەرەتا بۆ سعوودیە و پاشان ئیسرائیل و فەلەستین دەست پێ کرد و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی واتیکان و بەلجیکاش بکات.
باسنیوز
